ئه‌مرۆ پارتی و یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە

پەیامی کورد    ...   ئه‌مرۆ پارتی و یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە