ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات
پەیامی کورد ... ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان پلانی هه‌یه رۆژی ٢٢ی (ئه‌یلول/٩)ی٢٠٢١ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌ی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بدات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ووڵات و حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی جیهان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له ووڵاتانی جیهان و حكوومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێكخراوه مرۆیی و ناحكوومیه‌كان ده‌كات ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و یه‌كبگرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند بوو، جۆ بایدن به‌نیازه له‌كۆتایی مانگی (ئه‌یلول/ی ٢٠٢١ لووتكه‌یه‌كی جیهانی دژ به كۆڤید-١٩ ئه‌نجامبدات، پێده‌چێت ئه‌و لووتكه‌یه‌ش له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردنه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه و به كۆی گشتی زیاتر له ٤١ ملیۆن تووشبوو تۆماركراون، نزیكه‌ی ٦٧١ هه‌زار كه‌سیش گیانیان لە دەست داوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە