ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ : رووسیا پلانی هه‌یه ئه‌م زستانه وه‌ك چه‌كێك دژ به ئۆكراین به‌كاری بهێنێت
پەیامی کورد ... ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ : رووسیا پلانی هه‌یه ئه‌م زستانه وه‌ك چه‌كێك دژ به ئۆكراین به‌كاری بهێنێت
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند، رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئامانج گرتنی ژێرخانی ووزه و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئۆكراین، تا له‌و رێگه‌شه‌وه ئه‌م زستانه بكاته كارتێكی فشار و دژ به كیێڤ به‌كاری بهێنێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته ملكه‌چ به رێكه‌وتن بكات.
به‌پێی هەواڵەکان ، ئێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، رووسیا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م زستانه وه‌ك چه‌كێك دژ به ئۆكراین به‌كاربهێنێت، بۆیه له ئێستادا ژێرخانی ووزه‌ی ئۆكراینی كردوه‌ته ئامانج.
ووتیشی، "رووسیا پلانی نوێ و ستراتیژی نوێ داناوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كی نوێ بكاته سه‌ر ئۆكراین و ژێرخانی ووزه و سه‌رچاوه ئاوی و مرۆییه‌كانی دیكه‌ی بكاته ئامانج".
ئێنس ستۆلتنبێرگ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هێزه‌كانی رووسیا به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنی ته‌واوی ژێرخانی ووزه‌ی ئۆكراین له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م زستانه وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاربهێنێت و ئۆكراینی یه‌كان ملكه‌چ بكات رێكه‌وتن و دانوستان ئه‌نجام بده‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڤۆڵۆدێمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین رایگه‌یاند، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیان پشتڕاستیان كردۆته‌وه رووسیا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێرشی نوێی ئاسمانی و مووشه‌كی ده‌كاته سه‌ر ووڵاته‌كه‌یان و " تا مووشه‌ك و تۆپهاوێژیشیان هه‌بێت له‌سه‌ر بۆردومانكردنمان ئارام ناگرن".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە