ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشمانی ناوەڕۆکی بڕیاڕەکانی خۆی دەربارە بارودۆخی شه‌نگال ڕاگەیاند
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی به‌سه‌رپه‌رشتی موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و سێ سیاسه‌تی وه‌ك بنه‌مای كاركردن ده‌ركرد و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر قه‌زای شه‌نگال.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا دوایین بارودۆخی ئه‌منی ووڵاتیان تاوتوێكرد.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشمانی گفتوگۆی له‌باره‌ی بارودۆخی شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی تاوتوێكرد كه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه گیراونه‌ته‌به‌ر، جه‌ختیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر قه‌زاكه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سێ سیاسه‌ت كردوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان سیاسه‌تی هه‌نوكه‌ییه‌كه ئه‌ویش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تگوزاری گشتی فیدڕاڵیه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی مه‌رج و بنه‌ما و داخوازیه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بوودجه گشتیه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، بنه‌مای دووه‌م، سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و ناوه‌ندییه، به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش، دۆسیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به بڕگه‌كانی (9/2) ی یاسای خزمه‌تگوزاری فیدڕاڵی ده‌كرێته‌وه كه تایبه‌ته به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، سیاسه‌تی داهاتووش بنه‌مای سێیه‌می كاركردن ده‌بێت كه په‌یوه‌سته به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی یاسایی ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری گشتی فیدڕاڵی.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە