"ئه‌گه‌ره‌كانی پشت پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم
دوو سیناتۆری دیاری ئەمریکی پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بە کۆنگرێسی ووڵاتەکەیان دەکەن کە تێیدا پێنج پێشنیار دەربارەی پەیوەندییەکانی شنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو. هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و پرۆژەیە ئاشكرا ده‌كرێت و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، گرینگه كوردستان لۆبیی گرینگی دیپلۆماسی بۆ ئه‌و پرۆژەیە بكات، چوونكه له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگ ده‌بێت.
سیناتۆر کریس ڤان هۆلان و سیناتۆر ماکرۆ ڕووبیۆ، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پڕۆژەیاساکەیان بەفەرمی گەیاندووەتە کۆنگرێسی ووڵاتەکەیان کە تێیدا باس لە گرینگی ئۆپڕاسیۆنی (دابینکردنی نەوای ئارام) لە ساڵی ١٩٩١ بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی ڕژێمی بەعسدا دەکات. پێشەکی پڕۆژەیاساکە تیشک دەخاتە سەر قوربانیدانی گەلی کوردستان و بەبیر کۆنگرێس دەهێنێتەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کورد بە دەستی ڕژێمی بەعس قەتڵوعام کراون و زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ گوندی کوردان خاپوور و کیمیاباران کراون و لە چەندین هێرشی دیکەدا بە هەزاران کوردی دیکەیان جینۆساید کردووە.
گرینگی ئه‌م پرۆژه ئێستا له‌وه‌دایه كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كشاوه‌ته‌وه و بیروبۆچوونی جیاوازیش له‌سه‌ر جێگربوونی ئه‌و ووڵاتە له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی گرینگ و ئارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ڕۆڵی گرینگ و به‌هێزی هه‌یه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه، ئەم دوو سیناتۆرە جەخت دەکەنەوە کە گەلی کوردستان تا ئەمڕۆکەش پێزانینیان هەیە بۆ ئۆپڕاسیۆنی (دابینکردنی نەوای ئارامی) و ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین، بۆیە تا ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە کە خەڵکی لێقەوماو و ئەوانەی بەهۆی ئایین، یان بیروبڕوای سیاسی جیاوازەوە لە شوێنەکانی خۆیان ڕا دەکەن، لە هەرێمی کوردستان دەگیرسێنەوە.
ئەو پڕۆژەیاسایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی وەک هاوبەشی بەردەوامی واشینتۆن لە شەڕی دژ بە تووندڕەوی و تیرۆر ناساندووە و ئەم پێنج خاڵەی خوارەوەی بۆ کۆنگرێس پێشنیار کردووە:
١- یادکردنەوەی سییەمین ساڵوەگەڕی ئۆپڕاسیۆنی دابینکردنی نەوای ئارامی.
٢- ڕێزگرتن لە سەربازە قارەمانەکان، دیپلۆماتکارەکان، سەرکردە سیاسییەکان و هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە هاوپەیمانییەتییەکەدا کە ئۆپڕاسیۆنی نوای ئارامیان جێبەجێ کرد.
٣- ڕێزگرتن لە ئازایەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئافرەت و منداڵ و پیاوی کورد کە خەباتیان بۆ ڕزگاربوون لە برسیەتی و ئاوارەیی کرد و پێشوازییان لە یارمەتییەکان کرد بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.
٤- هانی سەرکردە کوردەکانی عێراق دەدەین، بەردەوام بن لە پابەندبوونیان بە بەها دیموکراسییەکان و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی کە تاکوو ئێستا کوردستانی عێراقییان کردووەتە و مێرگێکی ئارام لە ناوچەیەکی ئاڵۆزدا.
٥- دووپات بکرێتەوە لە: (ا)، هاوبەشی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و کوردەکانی عێراق، کە وەک تەواوکەری پەیوەندیی بەهێزی نێوان ئەمریکا و حکوومەتی عێراقە، (ب)، ڕێزگرتن و پاڵپشتی کۆنگرێس بۆ دۆستە کوردەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام بێت کە ئازایانە لە بەرەی ئەمریکادا وەستاون بۆ دژایەتیکردنی تووندڕەوی و تیرۆر.
دەرباره‌ی هۆكاری پشت ئه‌م پرۆژه‌وه و بۆچی ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه له كۆنگرێس سه‌ر بگرێت بۆ كوردستان گرینگ ده‌بێت، د. سامان شاڵی، شاره‌زا له كاروباری ئه‌مریكا و یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كانی گه‌لی كوردستان له ئه‌مریكا ڕایگەیاندووە : ئه‌و پرۆژه‌یه دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌شیان كردووه، یه‌كێكیان كۆماری و ئه‌وی دیكه دیموكراتە، ئه‌وه‌ی گرینگه كه هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌م پرۆژەیە ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه گرینگه زۆر، چونكه په‌یوه‌ندی به بڕیارێكه‌وه هه‌یه ٣٠ ساڵ پێش ئێستا دراوه، كه بریتی بووه له دروستكردنی (نه‌وای ئارام) و ئه‌مه گرینگی و قورسایی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات له‌لای ئه‌وان و دیوێكی دیكه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسییه و هیوادارین بابه‌تی ئابووریش زیاد بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و سه‌ربازی زۆر گرینگه، به‌ڵام هیوادارین ئه‌مه فاكته‌ر بێت بۆ به‌هێزكردنی ئەم په‌یوه‌ندییه و ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه و هیوادارین ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی لە ئه‌م پرۆژه بكه‌ن.
د. سامانی شاڵی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م بڕیاره له پیرانی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا و ده‌نگی له‌سه‌ر درا و سه‌رۆك واژۆی كرد ده‌بێته یاسایه‌ك كه جێگا و قورساییه‌كی زۆری دەبێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئاینده‌ی دیپلۆماسی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكاش. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان چی بكات له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژەیە له ئەنجوومەنی پیران ده‌نگ بهێنێت، ناوبراو ده‌ڵێت: ''ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسی به‌هێزی ده‌وێت، ئێمه نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تمان هه‌یه له ئه‌مریكا کە به‌یان سامی عه‌بدۆلڕه‌حمان سه‌رۆكایه‌تی دەکات و په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه و ده‌توانێت ڕۆڵی گرینگ ببینێت و كورده‌كانی ئه‌مریكا و ڕێكخراوه كوردییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن كه لۆبی بكه‌ن و كورد له‌وێ زۆر بووه و ده‌توانن ببنه كارتی فشار، ئه‌وه‌ش به به‌راوردی ئه‌و كاتانه‌ی كه ئێمه له‌وێ كارمان ده‌كرد، ئێستا گه‌نجێكی زۆر پێگه‌یشتوون و كار ده‌كه‌ن و له‌ناو سیسته‌می ئه‌مریكادا چالاكن و ده‌توانن كاریگه‌رییان هه‌بێت و ده‌كرێت بچنه لای سیناتۆره‌كان کە هه‌ر ویلایه‌تێك دوو سیناتۆری هه‌یه و ده‌توانن به‌ئاسانی سه‌ردانی سیناتۆره‌كان بكه‌ن له ویلایه‌ته‌كانی خۆیان و داوایان لێ بكه‌ن پشتیوانی لە ئه‌م یاسایه بكه‌ن، بۆیه هیوادارین ئه‌و لۆبییه ده‌وری خۆی ببینێت.''
په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له ئاستێكی باشدایه و له ماوه‌ی ڕابردوو كوردستان ڕۆڵی گرینگی هه‌بووه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و ئارامی ناوچه‌كەدا، د. سامان شاڵی پێی وایه كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵی گرینگی هه‌بێت له‌گەڵ ئه‌مریكا، چوونكه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ته‌ره كاری كردووه و ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ''كوردستان ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا له‌و بارەیە‌وه به‌كار بهێنێت چ له ڕێگای كۆمپانیاكانه‌وه بێت، یان له ڕێگای دیپلۆماسییه‌وه، یان له ڕێگای سه‌ربازییه‌وه كه ئه‌مه سنوورداره، چونكه ئه‌وان ته‌داخولی سیاسی ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر باشتره، چوونكه ده‌توانن ڕۆڵ ببینن، كۆی ئه‌م لۆبییانه ده‌توانن پرۆژه‌كه خێراتر بكه‌ن، یان پرۆسه‌كه‌ی خیراتر بكه‌ن تا ئاستی ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئێستا دوو سیناتۆر پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه‌ی كورد هه‌یه له‌وێ و زۆر سیناتۆر واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه، ده‌بێت ڕێژه‌ی %٥١ ده‌نگ بهێنێت، دواتر ده‌بێت به یاسا.''
د. سامان شاڵی ووتیشی: ''مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ئه‌مه دڵەڕاوكێی خسته سه‌ر دڵی كورد و ناوچه‌كه‌ش، هه‌رچه‌نده كونسووڵی ئه‌مریكا له كوردستان ووتی: ئێره ئه‌فغانستان نییه و ئێوه به‌راوردی سێ‌و وو پرته‌قاڵ مه‌كه‌ن، چوونكه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جیاوازه له‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، بۆیه ئه‌م ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م دوو سیناتۆره كه دۆستی كوردن و نزیكن له كوردستانه‌وه و چه‌ندین جار سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، ئه‌م پرۆژەیە ئاماده بكه‌ن كه بیده‌نه ئەنجوومەنی پیرانی ئه‌مریكا تا كوردستان بزانێت دۆستەکانی كێن و بۆ زانیاریتان ئه‌نجوومه‌نی پیران كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و و هه‌ندێك جار كه سه‌رۆك بڕیارێك ده‌دا، ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌نجوومه‌نی پیران ڕه‌زامه‌ندیی دا، بۆیه بڕیاری له‌و شێوەیە به‌ئاسانی نادرێت و ده‌بێت دیراسه بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و ئه‌مه بۆ ناوخۆی ئێمه‌ش لە هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و له‌ناو عێراقدا، وه‌ك خۆیشیان ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێكی به‌هێز هه‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا.
له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌رچوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، سامان شاڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م بڕیاره زیاتر سەمبۆلیکه و پشتیوانییه و هیچ بڕیارێكی سه‌ربازیی له‌پشته‌وه نییه و ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ پینتاگۆن كه ئێمه له‌پشت كوردستانین و نابێت هیچ شتێك بكرێت كه ئه‌م دۆستانه زیانیان به‌ر كه‌وێت.
له ووڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت له ناوچه‌كه‌دا، سوودی بۆ ئه‌مه‌ریكا چییه؟ ئه‌و دیپلۆماتكاره گوتی: كاتێك خۆیان له 2003ه‌وه هاتن و ده‌یانه‌ویست كوردستان بكه‌نه ناوچه‌یه‌ك بۆ ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش و پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت و بە هه‌وڵدان بۆ یه‌كسانی ببنه نموونه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر عێراق و كوردستانیشدا هات كه له شه‌ڕی داعش و له بابه‌تی ڕیفراندۆمه‌وه و بابه‌تی له‌ده‌ستدانی خاكه‌وه، كه ئه‌مانه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو و ئێمه‌ش كه‌موكورتیی خۆمان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی شه‌فافیه‌ت و پرسی كارگێڕیدا كه ئێستا خه‌ریكی چاكسازین و ئه‌م هه‌نگاوانه وای كردووه هانی ئه‌وانیش بدات به چاوێكی دیكه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوانه تێچكه‌ڵكێش به بابه‌تی ئارامی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت و بتوانرێت ناوماڵی كوردستان زیاتر ته‌با بێت، گرینگی هه‌یه بۆ ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌ت ئابووری، كه گرنگه سه‌رمایه‌دار بێنه كوردستانه‌وه و كۆمپانیای دیكه بێنه كوردستانه‌وه و حكوومه‌ت یارمه‌تیی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات و دۆخی ئابووری كوردستان ببووژێته‌وه كوردستان ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ عێراق و ناوچه‌كانی دیكه ورده ورده كوردستان سه‌نگی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌توانێت به هێزه‌وه داوا بكات كه ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و مافه ده‌ستوورییانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه، بتوانین وه‌ری بگرین له ڕێگای ئاشتییه‌وه، نه‌ك له ڕێگای چه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داهاتووی عێراق و كوردستان له داهاتووی ئه‌م بڕیارانەدا، چۆن ده‌بێت د. سامان شاڵی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به دیپلۆماسی، مافه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین به یارمه‌تیی دۆسته‌كانمان و نیشانی دۆسته‌كانمان بده‌ین كه ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستووره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مولزه‌م نییه ئه‌وانن، چونكه ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌م دوو خوێندنه‌وەیە بكرێت له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و ده‌ستووری عێراق، چونکە به‌غدا گرفت بۆ كوردستان دروست دەکات و کوردستان داوا ده‌كات مافه‌كانی له ده‌ستووردا وەربگرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق كاتێك به‌هێز ده‌بێت له‌دژی ئێمه ده‌وه‌ستێتت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا كراوه باش بوو بۆ ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانین یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین و بچینه ناو عێراقی تازه‌وه و هیوادارم ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه دروست ده‌بێت، پج زۆرینه بێت، نه‌ك ته‌وافوقی، چونكه له‌م ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه چوو حكوومه‌تی ته‌وافوقی ڕۆژ به ڕۆژ فه‌شه‌لی هێناوه، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی زۆرینه هه‌بێت تا به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو شته‌كان بكات و له‌ناو په‌رله‌مانیش په‌رله‌مانێكی به‌هێز هه‌بێت و ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزی تێدا هه‌بێت.''
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو له ناوچه‌كه، ئه‌مه وه‌ك پرسیارێك ڕه‌نگه ئاراسته‌ی زۆرێك له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه له ڕووداوێكی وه‌هادا بێده‌نگ ببێته‌وه؟ یان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كات؟ ئه‌و دیپلۆماتكاره گوتیشی: بابه‌تی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ڕۆڵی ئێران له‌و بابه‌ته زۆر ڕوون بوو، به‌داخه‌وه یارمه‌تیی ناوخۆیشی تێدا بوو، به‌تایبه‌ت له هێرشی سوپای عێراق و حه‌شد له ساڵی 2017 کە زه‌ره‌ری زۆری دا، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنەدا ده‌ركه‌وت کە خەڵک چۆن وه‌ڵامی هێزه میلیشیاكان و حه‌شدی دایه‌وه و چۆن كورسییه‌كانیان هاته خواره‌وه و تا ئیستاش له به‌غدا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، چونكه پێیان وایه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌م هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵكی عێراقیش سزای دان و خه‌ڵكی عێراق وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه كه ویستیان دۆخی عێراق تێك بده‌ن، ڕاسته شەڕی داعشیان كرد، به‌ڵام عێراق باجێكی گه‌وره‌ی دا له ده‌ست ئه‌وانه، چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه و كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هه‌موویان مه‌ترسیی گه‌وره‌یه و ناسه‌قامگیریی خستووه‌ته ناوچه‌كه‌وه و هیوادارین ئه‌م حكوومه‌ته‌ی عێراق به‌هێز بێت و ته‌كنۆكرات بێت و بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و چه‌كه بكات، ڕاسته ئه‌مه‌ریكا و ئێران له گفتوگۆدان، به‌ڵام ئێران ئه‌مه كارته به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكی زیاتری ده‌ست كه‌وێت له گفتوگۆكاندا.
ده‌شڵێت: ئێستا ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌ت له كوردستان ده‌كاتەوە و پێنجه‌مین و گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌ته له جیهاندا و ئه‌مه مانا و قورساییی خۆی هه‌یه کە ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت شتێك دروست بكات بۆ داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه و گرنگ ئه‌وه‌یه كه عێراق ئه‌فغانستان نییه و ده‌بێت كار بكرێت بۆ دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه‌ریكا لەبەر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە