ئوسترالیا ئاماده‌كاری بۆ هێرشی سه‌ربازی چین ده‌كات
پایامی کورد ... ئوسترالیا ئاماده‌كاری بۆ هێرشی سه‌ربازی چین ده‌كات
پیته‌ر داتون وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین رووبدات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش قه‌باره‌ی كڕینی چه‌كیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ شه‌ڕ زیاد كردوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، پیته‌ر داتون ڕایگه‌یاندوه، خێرابوونی سوپای ئوسترالیا له‌كڕینی مووشه‌كی دوورمه‌ودا و زیادكردنی بوودجه‌ی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی رووسیا له ئۆكرانیا و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان بۆ دیوكراتخوازه‌كانی جیهان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چین.
ووتیشی، "ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه له ئۆقیانوسی هیند و هێمن ڕوده‌دات و ئه‌م به‌سه‌ربازیكردنه خێرایه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌باشیمانه‌وه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی شه‌ڕانگێزی دژی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ین، چوونكه هه‌ڕه‌شه‌كانی چین له ناوچه‌ی كانبرا زیادیان كردوه.
وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا ئاماژه‌ی به مه‌ترسی چین له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی (كواد) كرد كه په‌یوه‌سته به وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا و هیندوستان و ژاپۆنه‌وه، ووتیشی، په‌یوه‌ندی به (پێنج چاو)ه‌وه كردوه كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی هه‌واڵگری نێوان ئه‌مریكا و كه‌نه‌داو نیوزلاند و بریتانیایه و له‌مه‌ترسیه‌كان ئاگاداری كردونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی سه‌ربازی ئوسترالیا پیته‌ر داتون ئاشكرایكردوه، بڕی ٣.٥ ملیار دۆلاریان بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی و كڕینی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان و پێداویستیه‌كانی جه‌نگ به‌تایبه‌ت مووشه‌كی دورمه‌ودا ته‌رخانكردوه، كه ده‌توانن به دوری ٩٠٠ كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كان بپێكن، سه‌رجه‌میشیان مووشه‌كی ئه‌مریكین و ده‌توانرێت له ئوسترالیاش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یان دابینكردوه كه خێراییه‌كه‌ی له خێرایی ده‌نگ زیاتره، ئامانجی سه‌ره‌كی كڕینی ئه‌و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ش دڵناكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانه له هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی چین.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە