ئولیانۆڤ : ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی هیچ نیازێک نیشان نادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان
پەیامی کورد ... ئولیانۆڤ : ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی هیچ نیازێک نیشان نادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان
میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڤیەننا لە ووڵامی قسەکانی باقری دا ڕایگەیاند : ئەمریکا، ئینگلتەرا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە ساڵێک لەمەوبەرەوە دانووستانەکانی بووژاندنەوەی بەرجام یان ڕاگرتووە و هیچ نیازێکیان نیشان نادەن بۆ دەستپێکردنەوەی.
باقری، بریکاری سیاسی وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان سەبارەت بە دانووستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان ڕایگەیاند، "ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە ڕاستەقینە مامەڵە بکەن، هیچ بەربەستێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان".
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە