ئومێد خۆشناو : هه‌ولێر له گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێرادایه
پەیامی کورد ... ئومێد خۆشناو : هه‌ولێر له گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێرادایه
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات: گه‌شه‌ی شاری هه‌ولێر خێرایه، ئاستی پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كه سه‌رنجی زۆر ووڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت ووڵاته پێشكه‌وتووه عه‌ره‌بییه‌كانیشی ڕاكێشاوه.
ئومێد خۆشناو، ڕایگەیاند : هه‌ولێر له گه‌شه‌كردنێكی زۆر خێرادایه، دوای درووستكردنی شه‌قامی 150 مه‌تری، گه‌شه‌ی شار كه‌وته‌وه سنووری ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌وه و ئێستا خواستێكی زۆر له‌سه‌ر شوێنی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌و شوێنانه ده‌ستی پێكردووه، شوێنه گه‌شتیاره‌كانی هه‌ولێر جمه‌یان دێت، هه‌ولێر خواستێكی زۆری گه‌شتیاری له‌سه‌ره، گه‌شتیاری هه‌ولێر ته‌نیا گه‌شتیاری شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار نییه، به‌ڵكوو له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌هۆی خزمه‌تگوزاری زۆره‌وه گه‌شتیارێكی زۆر دێن، ئێستا گه‌شتیاری بیانی له‌سه‌رجه‌م جیهانه‌وه له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له شوێنه گشتییه‌كان به ئازادانه ده‌بینرێن ، ته‌نانه‌ت سه‌رنجی ووڵاتانی جیهان و ووڵاته پێشكه‌وتووه عه‌ره‌بییه‌كانیشی ڕاكێشاوه، تا دێت گه‌شه‌ی هه‌ولێر فراوانتر ده‌بێت، ئاستی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌ی ستراتیژی فراوانتر ده‌بێت، جیا له‌وه‌ش گرینگی زۆر به شوێنه دێرینه‌كان و بازاڕه میلییه‌كان دراوه، چوونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناو شاردا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، هه‌ولێر داهاتێكی زۆری هه‌یه به‌هۆی خواستی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت بۆ بازاڕی میللی و شوێنه پێشكه‌وتووه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ی شۆسته و شه‌قام و كه‌پری فرۆشیاران و گه‌یاندنی بۆڕی ئاوی لووله‌یی و چاكسازی له ئاوه‌ڕۆ و زێره‌به‌كان و كه‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو سه‌رجه‌میان هه‌ولێری ته‌واوی پێش خستووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ولێر ئێستا ناوه‌ندێكی گرینگی بازرگانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێیه له ئێران و توركیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندی گرینگی بازرگانی ده‌بینن، ئێران له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئاماده‌یی یان نیشاندا بۆ كارئاسانی زیاتر و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی ئورمییه هه‌ولێر كراوه، هه‌روه‌ها توركیاش به‌هه‌مان شێوه چوونكه هه‌ولێر جگه له ئاسایشی و به‌رقه‌راری سیاسی له‌هه‌مان كاتدا هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو نوێنه‌رایه‌تی و كونسووڵ و خه‌ڵكه بیانییه وای كردووه جووله‌ی بازرگانی زۆر بێت، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئاسن له‌سه‌ر ئاستی عێراق له شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، بۆرسه‌ی دراو له هه‌ولێر له ئاستێكی زۆر گه‌وره‌دایه و بازرگان و سه‌رمایه‌داری زۆری عێراق و كوردستان پشتیان پێ به‌ستووه، جیا له‌وه‌ش ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له‌سه‌نته‌ری شار نییه، ئێمه زۆر پڕۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاریمان گه‌یاندووه‌ته كۆیه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : ئه‌وه‌ی گرینگه له‌م كابینه‌یه‌دا ئاستی خزمه‌تگوزارییە له سه‌نته‌ره‌وه بۆ سه‌رجه‌م قه‌زار و ناحییه‌كان به‌بێ جیاوازی شۆڕكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له پڕۆژه گرینگ و گه‌شتیارییه‌كان له‌م ماویه‌دا كاری زۆری له‌سه‌ر كرا پڕۆژەى دروستكردنی بەندئاوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوو، ئەو بەندئاوە ڕووبەرەکەی (6 ملیۆن 125 هەزار) مەتر دووجایە، دەتوانێت (115 ملیۆن) مەتر سێجا باران ئاو گل بداتەوە، بە تەواوبوونی دەبێتە سێیەم گەورەترین بەندئاو لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی ووشکەساڵی، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرینگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاری ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌نیا له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كاركراوه بۆ به‌ستانداركردنی هێماكانی هاتووچوو وه‌ك ووڵاتانی پێشكه‌وتوو و نوێكردنه‌وه‌ی نیشانه‌ی شه‌قام و پابه‌ندییەكانی هاتووچوو پاره‌یه‌كی زۆر له‌نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی شه‌قامه‌كان خه‌رج كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات: له ئاستی ڕۆشنبیر و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌ولێر كاری زۆر كراوه، ئێستا ڕۆژانه ده‌یان چالاكی ڕۆشنبیری و ده‌یان چالاكی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا و تووندوتیژی دژی ئافره‌تان لە هەولێر ده‌كرێت، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌ولێر كه‌م بكه‌ینه‌وه، هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هه‌ر جۆره تووندوتیژییه‌ك دژ بە ئافرەتان و هه‌راسانكردنیان له سنووری پارێزگای هەولێر جا به هه‌ر پاساوێك بێت ڕادەگەێنین و ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بەرز دەنرخێنین کار دەکەن لە پێناو باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە