"ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەم کارەیان بۆ ئەنجام دەدرێت "
بڕیارە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەناو بکرێن و ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمیش دەڵێت، بابەتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەژێر دیراسەتدایە.
عەمید ئەسعەد کەریم، ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٩ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تۆمار کراون بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە زانیاری لای حکوومەت هەبێت، بەڵام ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ تۆمار نەکراون.''
ووتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت: "حکوومەتی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری داوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەناو بکرێن، لەبەر ئەوە لە هەرێمی کوردستانیش بەناو دەکرێن.''
عەمید ئەسعەد کەریم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێستا وەزارەتی ناوخۆ خەریکی پێداچوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە بێسەرەتان و هێشتا ووردکارییەکان دیار نین کە چۆن بەناو دەکرێن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە و عێراق هەماهەنگیمان هەیە، دەبێت هەر بەناو بکرێن.''
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە