ئۆجاڵان : ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە
پەیامی کورد ... ئۆجاڵان : ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە
پەکەکە بەردەوام کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێتەوە و بەھانەیشی داوەتە دەست تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستان. سیاسەتمەدارێکی باکووری کوردستانیش پێی وایە، پەکەکە ناتوانێت لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان ئامانجەکانی بەدەست بێنێت و زانیاری هەڵەش لەبارەی باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری باکووری کوردستان، ڕاێدەگەێنێت : "ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چنگی پلنگ لەلایەن تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە و پڕۆپاگەندەی پەکەکەش بە تۆمەتبارکردنی پارتی بۆ ھاوکاری تورکیا ھیچ بنەمایەکی نییە."
لەبارەی بەکارھێنانی خاکی باشووری کوردستان لەلایەن پەکەکەوە ئەو سیاسەتمەدارەی کورد گوتی: "پەکەکە ئیدیعای ئەوە دەکات لەنێو خاکی کوردستانە، بەڵام پێم وا بێت ئەو سیاسەتەی پەکەکە هەڵەیە و ناتوانین ووڵامی پرسیارێک بدەینەوە کە لە جێگەی خۆیدا نەبێت، مەبەستم ئەوەیە زانیاریی پەکەکە هەڵەن لەبارەی باشووری کوردستانەوە."
عوسمان ئۆجەلان ڕوونی کردەوە: "ئاشکرایە پەکەکە ناتوانێت لەنێو باشووری کوردستانەوە ئامانجەکانی بەدەست بێنێت، ھەنگاوەکانی پەکەکە ئێستا لەجێی خۆیدا نییە، واتە ھەنگاوەکانی ئێستای پەکەکە زۆر ناپەسەندن، پێویستە مرۆڤ ئەو ڕاستییەش بەرچاو بکات، باکوور و باشووری کوردستان جیاوازن."
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە