ئۆردن و ئیسرائیل ڕێککەوتننامەیەکی گرینگی ستراتیژی واژوو دەکەن
پەیامی کورد ... ئۆردن و ئیسرائیل ڕێککەوتننامەیەکی گرینگی ستراتیژی واژوو دەکەن
ئۆردن و ئیسرائیل ڕۆژى دووشەممە ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژی یان لە سەر ووزەى خۆر و ئاوى شیرین واژوو کرد.
بە پێى ڕێککەوتننامەکە، ئۆردن ووزەى خۆر بۆ دراوسێکەى دابین دەکات و ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئاوى شیرین دەداتە ئوردن.
ئەم ڕێککەوتننامەیە دووشەممە و لە پەراوێزى دانیشتنى ئیکسپۆى دوبەى و بە ئامادەبوونى جان کەرى نوێنەرى تایبەتى سەرکۆمارى ئەمریکا لەمەڕ گۆڕانکارییە ناوچەییەکان واژوو کرا.
جان کری لە بەیاننامەیەکدا بەم بۆنەوە ووتى: ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە پێشەوەى بەرەى قەیرانى ئاو و ئاسمانە. تەنیا بە هاوکارى نێوان ووڵاتەکانى ئەم ناوچەیەیە کە دەکرێت کێشە و پرسەکان چارەسەر و هیدایەت بکرێن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە