ئۆردوون هێز و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ عێراق و سووریا جێگیر دەکات

پەیامی کورد     ...    ئۆردوون هێز و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ عێراق و سووریا جێگیر دەکات .

هێزە چەکدارەکانی ئۆردوون ڕایگەیاند بە ئامانجی پێشگرتن لە دزەکردنی تێرۆریستان و قاچاخ لە درێژی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و سووریا کەل و پەلی سەربازی و نیزامی و هێز جێگیر دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی وەتەن ی ئۆردوون ی ڕایگەیاند ، هێزە چەکدارەکانی ئۆردوون سنوورە هاوبەشەکانی خۆی لەگەڵ سووریا و عێراق وەکوو بەشێک لە پیلانێکی ئەمنییەتی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دزە کردن و قاچاخ لە بواری نیزامی و سەربازییەوە بەهێز کردووە .

ئەرتەشی ئۆردوون لە بەیاننامەیەکدا لە ئاژانسی پێترا ی ئۆردوون ی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند : خاڵی سنووری لەگەڵ عێراق و سووریا لە بواری نیزامی و سەربازییەوە بەهێز و هێزگەلێک بریتی لە هێزگەلی تایبەت ، هێزی کاردانەوەی خیرا و هەروەها تیمگەلی پسپۆڕ لە ئەرکی ئەمنییەتی کە ڕاهێنانیان پێکراوە و لەمبارەیەوە خاوەن ئەزموون و ڕێکخراو بە چەک ، کەل و پەل و سازوکارگەلی پێویست ن و لە سنوورەکان جێگیر کراون .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : فڕۆکەگەلی هێزی ئاسمانی سەڵتەنەتی ٢٤ کاتژمێر ئامادەی پشتیوانی کردن لە هێزە زەوینییەکانن کە لە سنوورەکاندا جێگرن کە ئەمە ئەوان توانمەند دەکات بۆ پێشگرتن لە دزە کردنی تێرۆریستان و ئۆپراسیۆنی قاچاخ ئەرکی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان و ئەو چەڵێنجانەی کە ووڵاتانی ناوچەکە بینەر و شاهێدین ئەنجام بدەن 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە