ئۆرشەلیم پۆست: مەترسی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل

پەیامی کورد     ...   ئۆرشەلیم پۆست: مەترسی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل

ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند، ئایا ئیسرائیل دوای شەڕی ئۆکراین و ئەزموونی ئەفغانستان دەتوانێت دووبارە متمانە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات، ئەو هەڕەشانەی خستە روو کە لە هەموو لایەکەوە دەوری ئیسرائیلی داوە لەنێوانیاندا ژێرخانی مووشەکەکان لە عێراق، لوبنان، کەرتی غەززە و یەمەن.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد: "هەڕەشەیەکی جیددی هەیە کە چاوپۆشی لێ دەکرێت کە ئەویش بوونی ١٠٠ هەزار مووشەکی بڵاو کراوەیە لە لوبنان لەسەر سنووری باکووری ئیسرائیل، هەروەها مووشەکە کوشندەکان کە لەنێو کەرتی غەززە لەسەر سنووری باشووری ئیسرائیل بوونیان هەیە".

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو: "ئێران دەستی کردووە بە پتەوکردنی ژێرخانەکان لەنێو عێراق، سووریا، یەمەن و بەرەی ڕۆژئاوا ئەم شوێنانە هەموویان لە مەودای تەقاندنی مووشەکن لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئیسرائیلەوە".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە: "تەنها سنووری ڕۆژئاوا کە دەڕوانێتە سەر دەریای ناوەڕاست دوورە لە مەترسی مووشەکەکانی ئێرانەوە، بەڵام پێگەکانی دوژمن بۆ تەقاندنی مووشەک گەمارۆی ئیسرائیلی داوە، ئەمەش سەرچاوەیەکی نیگەرانییە


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە