ئۆسترالیا بەنیازە هەلیکۆپتەرگەلی ئەمریکی بکاتە جێگرەوەی هەلکۆپتەرگەلی ئەورووپی
ئەرتەشی ئۆسترالیا ئەمۆ هەینی ڕایگەیاند کە بە نیازە هێڵی ئاسمانی خۆی لە جیاتی هەلیکۆپتەرگەلی ئەورووپایی تاپین (Taipan) لەگەڵ هەلیکۆپتەرگەلی ئەمریکی " شاهین ی ڕەش " (Black Hawks) و سیهاوک (Seahawks) تەجهیز بکات چوونکە کەل و پەل و سیستەمی ئەمریکی زیاتر جێگای متمانەیە .
ئەم بڕیارە کەمتر لە سێ مانگ دوای ئەوە ڕادەگەێندرێت کە ئۆسترالیا ڕێکەوتنی کڕینی ژێردەریایی گەلی فەڕەنسەوی بە قازانجی درووستکردنی ژێردەریایی گەلی ئەتۆمی بە هاوکاری تەکنۆلۆژیای ئەمریکی و بەریتانیایی هەڵوەشاندەوە و بەم کارە تووڕەیی پاریس ی هەڵگیرساند .
ئەرتەشی ئۆسترالیا لە ئێستادا خاوەنی ٤٧ هەلیکۆپتەری تاپین ە کە لە لایەن ئەیر باس ەوە دیزاین کراوە و بڕیار وابوو کە کەڵک لێوەرگتنیان تا ساڵی ٢٠٣٧ ەوە بەردەوامی هەبێت . سەرەڕای ئەمانە کانبرا بە نیازە کەڵک لێوەرگرتن لێیان ڕابوەستێنێت و ٤٠ هەلیکۆپتەری نوێ ، دیزاین کراو لە لایەن کۆمپانیای ئەمریکی لاکهید مارتین ەوە بە بەهای ٧ میلیارد دۆلاری ئۆسترالیایی بەرامبەر بە " ٤.٨ میلیارد دۆلار " بکڕێت .
سکات مۆریسۆن ، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا ش جگە لە بەرگری کردن لەم بڕیارە ڕایگەیاند کە ئۆسترالیا بە نیازە بەهێزکردنی توانمەندییە بەرگرییەکانی خۆی بکات و هەر لەم ڕاستایەش دا هاوکاری نێودەوڵەتی باش بە تایبەت لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان دا دەبێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە