ئۆلاف شۆڵتز : ئێمە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی فەڕەنسا دەکەین
پەیامی کورد ... ئۆلاف شۆڵتز : ئێمە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی فەڕەنسا دەکەین
ئۆلاف شۆڵتز سەرۆک وەزیرانی ئاڵمانیا باسی لە ڕووداوە بەردەوامەکانی فەڕەنسا کرد. شۆڵتز ڕایگەیاندووە کە نیگەرانن لە دۆخەکە و بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.
ئۆلاف شۆڵز لێدوانێکی بۆ یەکەمین کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا (ARD) سەبارەت بە پێشهاتەکانی فەرەنسا دا و ڕایگەیاند : ئێمە دۆستی فەڕەنساین، لە بابەتی ئەوەی یەکیتی ئەورووپا بە باشی بڕوات، بەدواداچوون بۆ یەکتر دەکەین، بۆیە ئەمە بۆ داهاتووی هاوبەشمان گرینگە، بۆیە بە دڵنیایی یەوە بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
شۆڵتز جەختی لەوە کردەوە کە هیوادارە و باوەڕی بەهێزی هەیە کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەم زووانە ڕێگایەک بۆ باشترکردنی ئەو دۆخانە بدۆزێتەوە و ووتیشی : "پێشبینی ناکەم ڕووداوەکانی وەک فەڕەنسا لە ئاڵمانیا ڕوو بدەن، هەر بۆیە لە بڕیارەکەی ئێستای سەرۆکی فەڕەنسا لەو ووڵاتە تێدەگەم، منیش هەمان کارم دەکرد و هەر بۆیەش هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە تێپەڕاندنی ئەم تەحەدایە بچووکە نییە". کردەوەی تووندوتیژی قبووڵکراو نییە، لە هەمان کاتدا هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی هاوئاهەنگییەکی باش لە کۆمەڵگاکانماندا”.
شۆڵتز ڕایگەیاند کە پێشبینی ناکات ڕووداوەکانی فەڕەنسا لە ئاڵمانیا ڕوو بدەن و ڕایگەیاند کە هیچ نیشانەیەک بۆ ئەمە نییە.
ئۆلاف شۆڵتز جەختی لەوە کردەوە کە ووڵاتەکەی ماوەیەکی زۆرە خاوەنی کولتوری هاوکاری کۆمەڵایەتییە و دەستکەوتەکانی زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتە ڕێزیان لێدەگیرێت و دەوڵەتێکی خۆشگوزەرانی و داهاتوویەکی ئابووری باشیان هەیە
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە