ئۆلیانۆف : ئەورووپا لە بیری ژیانێک بە بێ نەوتی ڕووسیا بێت
پەیامی کورد ... ئۆلیانۆف : ئەورووپا لە بیری ژیانێک بە بێ نەوتی ڕووسیا بێت
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڤییەننا لە کاردانەوەیەک بە هەنگاوەکانی گرووپی ٧ بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی ٦٠$ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی ڕووسیا ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەری خۆی نووسی : مۆسکۆ زیاتر جەختی کردووەتەوە بە ووڵاتانێک کە لە دەستنیشانکردنی ئاستی نرخ پاڵپشتی بکەن نەوت ڕادەست ناکات .
ئۆلیانۆف بە تەشەر لێدان بەرامبەر بە کاردانەوەکانی ئەورووپا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ گرتنەبەری سیاسەتەکانی ڕووسیا لە بەرامبەر ئەوان ، ووتی : یەکیتی ئەورووپا بەم زووانە ڕووسیای بۆ کەڵک وەرگرتن لە نەوت وەکوو چەکێک ئیدانە و سەرزەنشت دەکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە