ئۆلیانۆف : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سبەی لە دانیشتنی شەورای حۆکام بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
پەیامی کورد ... ئۆلیانۆف : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سبەی لە دانیشتنی شەورای حۆکام بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
" میخائیل ئۆلیانۆف " نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤییەننا ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : دانیشتنی مانگی مارسی شەورای حۆکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سبەی دەست پێدەکات
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤییەننا لەمبارەیەوە ووتی : " خاڵەکانی دەستووری کار ، پەیمانی " ئۆکۆس AUKUS؛ ڕێکەوتنی درووستکردنی ژێردەریایی گەلی ئەتۆمی بۆ ئۆسترالیا لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکاوە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ئەمنییەتی ، تەندرووستی و باراستنی ئەتۆمی لە ئۆکراین لە ناوەندی گرینگیدانەکان دەبێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە