ئۆلیانۆف : سەفەری گەڕووسی بۆ تاران ، بە تەواوی کاریگەر بوو

پەیامی کورد   ...  ئۆلیانۆف : سەفەری گەڕووسی بۆ تاران ، بە تەواوی کاریگەر بوو

میخائیل ئۆلیانۆف ، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤییەننا سەفەری بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئێرانی زۆر کاریگەر ناو برد .

ئۆلیانۆف بە ئاماژەدان بەوەی کە هێشتا هیچ جوولەیەک لە بەردەوامی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دا بوونی نییە ، ووتی کە ترۆئیکای ئەورووپایی و ئەمریکا ئامادەی گرتنەبەری بڕیار بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام نین


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە