ئۆلیانۆف : ڕووسیا تاوانباری قەیرانە سێ لایەنەکانی ئەورووپا نییە

پەیامی کورد   ...  ئۆلیانۆف : ڕووسیا تاوانباری قەیرانە سێ لایەنەکانی ئەورووپا نییە

" میخائیل ئۆلیانۆف " نوینەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نێودەولەتی لە ڤییەننا لە پەیامێکی تویتەریدا بەرامبەر بە قسەکانی ئەم دواییەی " جۆزێپ بۆرڵ " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە قەیرانگەلی سێ لایەنەی ئەورووپا کاردانەوەی نیشان دا .

ئەو لە ئەم پەیامە تویتەرییەدا نووسی : " قەیرانگەلی سێ لایەنەی ئەورووپا تا ئاستێکی زۆر درووستکراوی دەستی مرۆڤ کان بووە و کەسیك کە تاوانبارە ، ڕووسیا نییە ."

بە تاوانبار نیشاندانی ڕووسیا بۆ هەڵەکانیان لە بەشی ئابووری سادەیە بەڵام ئەم بابەتە ، یارمەتییەک بە دۆزینەوەی ڕیشە سەرەکییەکانی کێشەکانی ئێستا و دۆزینەوەی باشترین ڕێگا و ڕێکارەکان بۆ سەرکەوتن بەسەریدا نادات .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە