ئۆلیانۆف : کۆماری ئیسلامی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی ٦٠٪ ڕاگرتووە

پەیامی کورد     ...    ئۆلیانۆف : کۆماری ئیسلامی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی ٦٠٪ ڕاگرتووە 

 میخائیل ئۆلیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی گرێبەستی ئەتۆمی، باسی لە ڕاگرتنی پیتاندنەوەی ٦٠ % یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە کرد. ئەو ووتی، ئەم بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو و لە ڕەوتی دانووستانەکان جێبەجێ دەکرێت.  

ئۆلیانۆف لە درێژەدا ووتی: «گرێبەستی ناوەکی باشترین گرێبەستە. بەم گرێبەستە، ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەتوانێت زۆرترین چاودێری بخاتە سەر جمووجۆڵییەکانی کۆماری ئیسلامی.»

ئۆلیانۆف ووتی که ڕاگرتنی پیتاندنەوەی ٦٠% " یۆرانیۆم، زۆر بە خێرایی و لە چەند رۆژی داهاتوودا ولە ڕەوتی دانووستانی ڤییەنا جێبەجێ دەکرێت."


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە