ئۆمێد خۆشناو : ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون لە لافاوەكەی هەولێر لەکار لادران

پەیامی کورد     ...    ئۆمێد خۆشناو : ئەو كەسانەی كەمتەرخەم بوون لە لافاوەكەی هەولێر لەکار لادران

پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كرد كە بەشێك لەو گۆڕانكارییانەی كرابوون، لادانی ئەو كەسانە بووە كە لە لافاوەكەی هەولێردا كەمتەرخەمییان دەركەوتووە.

ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "ئەو گۆڕانكارییانەی لە هەولێر دەستی پێكردووە، بەردەوام دەبێت، "بەشێك لەوانەی دانراون لە بنەڕەتدا پۆستەكان بۆشایی یاساییان هەبووە، بەشێكیشیان ئاڵوگۆڕ بووە، بەڵام هەندێك لە گۆڕانكارییەكان بەهۆی ئەو كەمتەرخەمییانەوە بووە كە لافاوەكە دەریخست و پێشتر لێژنەیەكی سەرۆكی حكوومەت لەمبارەیەوە پێكهاتبوو".

جەختیشی كردەوە كە لە ناحیە و قەزایەكان و دواتریش بەڕێوبەرە گشتییەكان گۆڕانكاری دەكرێت و بەردەوام دەبێت.

باسیشی لە قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر كرد و ووتی: "ماوەیەكە ڕامان گەیاندبوو كە هێشتا پرۆسەی كۆكردنەوەی پارە بەردەوامە، داوامان لە حكوومەتیش عێراقیش كردووە كە بەپێی پێویست هاوكار بێت. دواتر پرۆسەی قەرەبووكردنەوەكە دەست پێدەكاتەوە".


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە