ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار دەستیپێکرد
هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکرد
بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی ناوچەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکرد
ناوەندی میدیاکانی حەشدی شەعبی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون و پاککردنەوەی چەندین ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار یان دەستپێکردووە و بە ووتەی ئەم ناوەندە ، ئۆپراسیۆنی ڕاگەیندراو لە دوای دانیشتنی ئەمنییەتی بەرفراوانی ئێوارەی دوێنی شەممە لەگەل فەرماندەکانی مێحوەری ڕۆژهەڵاتی ئەنبار لە حەشدی شەعبی عێراق تایبەت بە هەماهەنگی ئەمنییەتی بۆ چالاکی هاوبەش بەڕێوە چوو .
لەم دانیشتنە هاوبەشەدا جابر المووسەوی ، فەرماندەی تیپی هەفتەم ، جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ، یارمەتیدەری فەرماندەی تیپی ٢٧ و ژمارەیەک لە فەرماندەکان و بەرپرسانی گوردانەکانی تیپ ئامادەییان هەبوو .
فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لەم دانیشتنەدا دەربارەی دۆخی ئەمنییەتی لە هەندێک لە بەشەکانی ئۆپراسیۆنەکان و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەی ناوخۆیی ئەم بەشانە ، و ئەو هەوڵانەی کە ئەنجام دراون بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتیان و ناوچەکە بە شێوەی گشتی گفتۆگۆ کرا و ڕاگۆڕینەوە کرا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە