ئۆپراسیۆنی مەحاڵی یەکەم کەشتی ئاسمانی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان!
پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنی مەحاڵی یەکەم کەشتی ئاسمانی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان!
ناسا و سوپای ئەمریکا پلانیان هەیە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ یان سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ کەشتییەکی ئاسمانی بە هێزی ئەتۆمی ڕەوانەی خولگەی ئاسمانی بکەن.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کە بە دارکۆ ناسراوە، تاقیکردنەوەی پاڵنەری گەرمی ئەتۆمییە لە بۆشایی ئاسمان و بە تەکنەلۆژیایەکی شۆڕشگێڕانە دادەنرێت کە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤایەتی بدات بۆ گەیشتن بە مەریخ و جیهانە دوورەکانی دیکە.
لە میانی کۆنگرەکەدا بەڕێوبەری پرۆگرامی دارکۆ لە DARPA ووتی؛
فاکتەری سنووردارکەرمان ئەوەیە کە تا چەند دەتوانین هایدرۆجین بە ساردی بهێڵینەوە. لە کاتێکدا هێشتا تایبەتمەندییەکانی کەشتییە ئاسمانییەکە کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام لە بنەڕەتدا سیستەمێکی بزوێنەری پاڵنەری ئەتۆمی و تانکییەکی گەورەی هەڵگرتنی هایدرۆژێن لەخۆدەگرێت.
ئەم تانکە ئەوەندە بچووک دەبێت کە لە لانچەری ستاندارددا جێی ببێتەوە.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە