ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق داڕشتنی پیلانی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی هاتنی پاپ ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...     ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق داڕشتنی پیلانی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی هاتنی پاپ ڕادەگەێنێت .

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەوال لە دارشتن و نووسینی پیلانێک بۆ چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەفەری پاپ ی ڤاتیکان بۆ عێراق لە ٥ی مانگی داهاتوو دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرلەشکەر تەحسین ئەلخەفاجی ووتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە هاوکاری نووسینگەی فەرماندەیی گشتی ، دارشتن و نووسینی پیلانێک بۆ چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەفەری پاپ ی ڤاتیکان بۆ عێراق یان دەست پێکردووە .

خەفاجی هەروەها ڕایگەیاند : ئەم پیلانە بریتییە لە بەرنامەکانی دیدار و چاوپێکەوتنەکان و هاتن و چوون و هەروەها ئامادەکاری بۆ میدیاکان ە .

ئەو هەروەها ووتی : سەفەری پاپ بۆ عێراقی یەکان گرینگ ە هۆکارێکە بۆ بڵاوکردنەوە و بەرفراوانکردنی خۆشەویستی ، ئاشتی و سەرکەوتن بە سەر تێرۆریسم دا و وێنەیەک گرینگ بۆ جیهانی دەرەوە دەگوازرێتەوە .

خەفاجی ڕایگەیاند : فەرماندە چەکدارەکان و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئۆپراسیۆنێکی دەستپێشخەرانە یان دەست پێکردووە و پێش هاتنی پاپ و لە میانەی ئەم سەفەرەش دا ئۆپراسیۆنگەلێکی دیکە ئەنجام دەدرێت و ئەم سەفەرە سەرکەوتووانە دەبێت .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە