ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی داعش لە سنوورەکانی خورماتوو لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ییەوە دەستی پێکرد

پەیامی کورد     ...   ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی داعش لە سنوورەکانی خورماتوو لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ییەوە دەستی پێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بە هاوبەشی ئۆپراسیۆنێكی کێوماڵیان لە سنوورەکانی خۆرماتوو دەستپێکرد.

بە گویرەی هەواڵ و زانیارییەکان موحەمەد چەوری، جێگری فەرماندەی لیوای ١٤٤ی هێزەکانی پێشمەرگە بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینمان دەست پێکردوە بە مەبەستی کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش و حەشارگەکانیان لە سنووری ناوچەی داودە لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خۆرماتوو.

ووتیشی: تا ئێستا هەڵمەتەکە بەردەوامی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەكەدا هێزەکانی لیوای ١٤٤ی پێشمەرگە و ئاسایشی زینانەو یاریدەدەری ئاسایشی خۆرماتوو لە قۆڵی گوندی دۆراجی و گوندی پەڵکانە تا غەڕڕە بەڕێکەوتوون، لە قۆڵی دووەمی لیوای ١٧ی پێشمەرگە بۆ سەر زنجیرە چیای غەڕڕە و لە قۆڵی سێیەم هێزەکانی میحوەری دو و ئاسایشی بەڕێوبەرایەتی گەرمیان و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لیوای ٥٢ی فیرقەی ١٤ لە جادەی کفریەوە بۆ گوندی قۆریچای و سەر زنجیرە چیای غەڕڕە دەستیپێکردوەو تا ئێستا چەند حەشارگەو شوێنی حەسانەوەی داعش دۆزراونەتەوە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە