ئۆپراسیۆنی کەمپی هۆڵ کۆتایی هات : ٨٥ زیندانی، ٢ کوژراو، تەقەمەنییەکی زۆر ...
پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنی کەمپی هۆڵ کۆتایی هات : ٨٥ زیندانی، ٢ کوژراو، تەقەمەنییەکی زۆر ...
ئۆپراسیۆنی سەر کەمپی هۆڵ کە لە ٢٧ی جانیوەری دەستی پێکرد کۆتایی هات. ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ ٦ی شوبات باڵانسی قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لەسەر کەمپی هۆڵی بنەماڵەکانی داعشیان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، لەئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە لە ٢٧ی ١ دەستیپێکردووە، ٨٥ چەکداری داعش دەستگیرکراون، دەست بەسەر چەک و تەقەمەنییەکی زۆردا گیراوە و توونێلەکانی داعش تێکشکێندراون.
ڕاگەێندرا کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئەو کەسەی کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی تووندڕەو و دەرکردنی فەتوا بۆ کوشتن و هەڕەشەکردن لە دانیشتوانی کەمپی ˊئەبی عەبدۆلحەمیدˊ هەروەها دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، بەرپرسی شانەکانی داعش لەناو کەمپەکە و دەرەوەی کەمپەکە، لەگەڵ چەکدارێکی چەکدار کوژراون.
جگە لەوەش کچێکی یەزیدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خورتۆ ڕزگار کرا کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو.
ڕاگەێندرا کە ئەو هێزانەی بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا؛ ٨ چەکی کڵاشینکۆف و ٤ مین و ٢ پشتێن و ٧ نارنجۆکی دەستی و ٢٥ نارنجۆک و تفەنگێک و بڕێک تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی و بڕێک ماددەی هۆشبەر و 5 تونێلیان دۆزیوەتەوە.
ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە