ئۆپراسیۆنێکی گرینگی بەشی سێهەمی ئۆپراسیۆنەکانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ‌کرد
پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنێکی گرینگی بەشی سێهەمی ئۆپراسیۆنەکانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ‌کرد
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات " هه‌سه‌ده" وورده‌كارییه‌كانی قۆناغی سێیه‌می "ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی"ـی بڵاوكرده‌وه كه تا ئێستا ٣٧ چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون.
ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش "هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ- هه‌سه‌ده-یه‌په‌ژه" بۆ پاككردنه‌وه‌ی كەمپی هۆڵ له شانه‌كانی داعش، بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری تووندڕه‌وییان له ئاینده‌دا، "قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی"یان ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕۆژی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو ٢١ چه‌كداری شانه‌كانی داعش ده‌ستگیركران، مادده و كه‌ل وپه‌لی تیرۆر ده‌ستیان به سه‌رداگیرا، ئه‌وه ئاشكرابوو كه پێویستی به ده‌ستپێكردنی قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی هه‌بوه و كاتی ئه‌وه بوه كه به ده‌ستپێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له ناوخۆی كامپه‌كه بن بڕ بكرێن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئارامترین ناوچه له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "له ڕۆژانی دوه‌م و سێیه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانمان به ده‌یان ئه‌ندامی تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كه پشتێنی خۆته‌قاندنه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی گه‌وره‌شیان تێدابوو".
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە