ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە عێراق و سووریا

پەیامی کورد    ...   ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە عێراق و سووریا

سوپای ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو چەندین ئۆپراسیۆنی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سووریا و عێراق ڕاگەیاند. لەو هێرشانەدا سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گیانی لەدەستدا و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بڵاویکردەوە، ئاماژە بە ڕەگەزنامەی سەربازە زیانلێكەوتووەكان نەکراوە و تەنها ئەوە ڕاگەێندراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەو هێرشانەدا زیانیان بەر نەكەوتووە.

سێنتکۆم ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپراسیۆنانە کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٧ی بەفرانبار بە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان ئەنجام دراون، تایبەت بوون بە ئامانجگرتنی پێگەکانی داعش لە چیای حەمرین لە عێراق.

مەبەست لەم ئۆپراسیۆنانە پەکخستن و کەمکردنەوەی توانای داعش بوو بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان لە دژی خەڵکی سڤیل و هەروەها هاووڵاتیانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و دەرەوەی ووڵاتە.


 


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە