ئۆڤەرپاسێک لە سەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... ئۆڤەرپاسێک لە سەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر درووست دەکرێت
بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دهۆک ووتی، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک بۆ هەولێر ئۆڤەرپاسێک درووست دەکرێت کە دیزاینی بۆ کراوە و تەنها ماوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.
بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دهۆک، خەدیجە محەمەد، ڕایگەیاند : ''لەسەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر لە سنووری شێخان ترافیکلایتێک هەیە، بۆیە بڕیارە بکرێتە ئۆڤەرپاس و لە دهۆک تا هەولێر شوفێر بێ وەستان بڕوات و هیچ ترافیکلایتی لەپێش نامێنێت و گرینگییەکی زۆری هەیە بۆ هاتووچۆ و ئاسانکاری دەبێت بۆ شوفێران.''
خەدیجە محەمەد ووتیشی: ''دیزاینی ئۆڤەرپاسەکە کراوە و ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەت کراوە کە ڕەنگە پێویستی بە ١٥ ملیار دینار بێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکەی پێ جێبەجێ بکرێت و چاوەرێی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی بدات و پارەی بۆ تەرخان بکرێت و پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.''
محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''هەرکاتێک ڕەزامەندی درا دەکرێتە تەندەر و دواتر ڕادەگەیندرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.''
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە