ئۆکراین ئامادەکاری بۆ زیندانیانی ووڵاتەکەی دەکات بۆ ڕیزەکانی شەڕ
پەیامی کورد ... ئۆکراین ئامادەکاری بۆ زیندانیانی ووڵاتەکەی دەکات بۆ ڕیزەکانی شەڕ
ئه‌لێكسی گۆنچارێنكۆ په‌رله‌مانتاری ئۆكراین كاره‌كانی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی یاسای كۆكردنه‌وه كه دامه‌زراندنی زیندانییه‌كان بۆ ناو ڕیزه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكراین له‌خۆده‌گرێت پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگه به پشوودانی سه‌ربازانی ریزه‌كانی سوپای ئۆكراین ده‌ده‌دات كه ماوه‌یه‌كی زۆره له به‌ره‌كانی جه‌نگدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌لێكسی گۆنچارێنكۆ له تێلێگرامی تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی، "ڕه‌شنوسی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی به‌دیل دامه‌زراندنی زیندانییه‌كان بۆ ناو ریزه‌كانی سوپا له‌خۆده‌گرێت، پێویسته كارمه‌ندانی سه‌ربازی له به‌ره‌كاندا پشوویان پێ بدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین".
له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 ئیلێنا ڤیسۆتسكایا بریكاری وه‌زاره‌تی دادی ئۆكراین ڕایگه‌یاندبوو ، وه‌زاره‌تی داد پێشنیاره‌كانی بۆ گۆڕانكاری له یاسای كۆكردنه‌وه‌دا ناردوه بۆ په‌رله‌مان، كه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات به فه‌رمی ڕێگه به وه‌رگرتنی هاوڵاتیانی سزادراو بدرێت له‌ریزه‌كانی سوپا.
به ووته‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی دادی ئۆكراین، یاسا نوێیه‌كه له ئێستادا دامه‌زراندنی سزادراوان و ئه‌وانه‌ی سزاكانیان ته‌واو كردوه له‌خۆده‌گرێت.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە