ئۆکراین ئامادەکاری بۆ نەمایش سەربازی هاوبەش دەکات لەگەڵ ناتۆ

پەیامی کورد     ...    ئۆکراین ئامادەکاری بۆ نەمایش سەربازی هاوبەش دەکات لەگەڵ ناتۆ

ئەرتەشی ئۆکراین لە حاڵی ئامادەکاری هێزەکان و کەل و پەلە سەربازییەکانی خۆیەتی بۆ ئەنجامدانی نەمایشێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٢١ .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری یۆرۆ نیووز کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتوویەتی کە ئەم هێزانە لە حاڵی ڕاهێنان و ئامادەبوونن لە ئاستی فەرماندەیی و کۆمیتەیی دا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی بەناوبانگ بە " هەوڵی هاوبەشی ٢٠٢١ ، کە لە ناوخاکی ئۆکراین و هەروەها لە ئاوەکانی دەریای ڕەش و دەریای ئازۆف بەڕێوەدەچێت .

سرویسی میدیایی ئەرتەشی ئۆکراین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسی کە یەکەمین دانیشتنی ئاگادارکردنەوە بۆ داڕشتنی بەرنامەی ئەم نەمایشە فەرماندەیی و کۆمیتەیی ڕۆژی سێشەممە لە زانکۆی بەرگری نیشتمانی چێرنیاخۆفسکی ئۆکراین بەڕێوە دەچێت .

بڕیار وایە ئەم نەمایشە لە ژێر چاودێری فەرماندەیی هاوبەشی سەربازی و نیزامی ئۆکراین و ناتۆ بە بەشداری هەندێک لە ئۆرگانەکانی فەرماندەیی و هێزەکانی دیکە لە بەشەکانی ئەمنییەتی و بەرگری ئەنجام بدرێت و ژمارەیەک لە یەکەکانی سەربازی و بەرگری ووڵاتانی بیانی ئەندامی پەیمانی ئەتڵەسی باکووری ش بڕیار وایە لەم ڕاهێنانانەدا بەشداری بکەن .

نەمایشی هاوبەشی ٢٠٢٠ لە ٢٢ تاکوو ٢٥ی سێپتەمەبەردا بەڕێوەچوو و ١٢ هەزار و ٧٠٠ یەکەی کەل و پەل و چەکی سەربازی لە نەمایشەدا بەشداری یان هەبوو . ئەم نەمایشە تایبەت بە سیاسی و سەربازی ئۆکراین لە ئاستی ئۆپراسیۆنی و ڕابۆردی ئەنجامدرا و بۆ یەەکەمین جار چەندین یەکەی سەربازی ناتۆ لە ئەمریکا و بەریتانیاوە لەوەدا بەشداری یان هەبوو .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە