ئیبراهیم ئێسحاق ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... ئیبراهیم ئێسحاق ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی کۆچی دوایی کرد
ئیبراهیم ئێسحاق نووسەر و ڕۆمان نووسی بەناوبانگی سوودانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێسحاق ی ٧٥ ساڵە کە هەفتەی ڕابردوو بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەمریکای کردبوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم ووڵاتەدا کۆچی دوایی کرد .
ئەم نووسەرە سوودانییە لە دوای ئەوەی کە بە دوای هەڵگرتنی تۆمۆرێکی مێشکییەوەفەلەج ببوو بۆ چارەسەری سەردانی ئەمریکای کردبوو .
ئێسحاق یەکەمین ڕۆمانی خۆی لە ژێر ناونیشانی " ڕووداوێک لە گوند " ی بە زاراوەی دارفووری نووسی بوو کە هەرایەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا . لە ساڵی ١٩٧٠ ڕۆمان ی بەناوبانگی خۆی بە ناوی " کارەکانی شەو و شارەوانی " و دواتر ڕۆمان ی " جەشنوارەی قوتابخانەی کۆن " ی لە ساڵی ١٩٧٢ و ڕۆمان ی " ڕیسوایی ئال ی نوورین " ی لە هەمان ساڵدا بڵاوکردبووەوە .
ئەو لە بوارەکانی ئەدەبیات دا توانیبووی خەڵاتگەلیکی پڕ بەها و دیار بە دەست بهێنێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە