ئیبراهیم ڕەئیسی : هەژموونی سەربازی بێگانە لە دەریای خەزەر قەدەغەیە

پەیامی کورد    ...   ئیبراهیم ڕەئیسی : هەژموونی سەربازی بێگانە لە دەریای خەزەر قەدەغەیە

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە دیدار و چاوپێکەوتنی خۆیدا لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆف ڕایگەیاند : بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکان ، ڕێکارێکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەمارۆ و تاک لایەنە گەری ئابووری ئەمریکا لە دژی وولاتانی سەربەخۆ .

هیچ شک و گومانێک نییە کە جووڵە و نیازی ئەمریکا و ناتۆ هۆکاری هاتنە ئارای تێکهەڵچوونی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بووە .

ئێمە لە سەر قەدەغەبوونی هەر جۆرە هەژموونیکی سەربازی بێگانە لە دەریای خەزەر و بە تایبەتی دۆخی تایبەتی کەنارئاوەکانی ئێران جەخت دەکەینەوە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە