ئیبراهیم ڕەئیسی : واز لێبێنن با دوژمن تۆڕە بێت و لە تووڕەییا بمرێت
پەیامی کورد ... ئیبراهیم ڕەئیسی : واز لێبێنن با دوژمن تۆڕە بێت و لە تووڕەییا بمرێت
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر زیندووکردنەوەی کارگەکان و کارگەگەلی بەرهەمهێنان ، پۆزەتیڤ بوونی ئاستی تیجاری ، گەشەی بەرهەم هێنان و هەناردەکردنی نەوتی و جگە لە نەوت دوژمن تووڕە دەکات ، وازیان لێ بهێنن با تووڕە بن و لەم تووڕەییەدا بمرن ، ئێمە ڕاناوەستین ، ئیمە ئەفسەر و سەربازانی هەڵوەشێنەری گەمارۆوەکان و دەوردانەوەی گەمارۆوەکانمان هەیە .
هەتا دوێنێ لە پیشەسازی سەربازیدا گرفتاری تەڵەی ئاسنین بووین ، بەـا ئەمڕۆ لە نیۆیۆرک و سەمەرقەند یەکێک لە داواکارییەکانیان ئەوەیە کە یەکێک لە پیشەسازییەکانی سەربازیمان بەوان بفرۆشین ، دەڵێن ئێمە بیستوومانە کە پیشەسازی سەربازی ئێوە پێشکەوتووە و لەگەڵ ووڵاتانی دیکە جیاوازی هەیە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە