ئیبراهیم گوچلوو: پەکەکە فەرمانی کوشتنی منی دەرکردووە
پەیامی کورد ... ئیبراهیم گوچلوو: پەکەکە فەرمانی کوشتنی منی دەرکردووە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری ناسراوی کورد لە باکووری کوردستان ئیبراهیم گۆچڵوو ئاشکرای دەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە " PKK " فەرمانی ڕاستەوخۆی کوشتنی ئەویان دەرکردووە .
گۆچڵوو سەبارەت بەم بابەتە لە شاری دیاربەکر چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئاسایشی تورکیا ئەویان ئاگادار کردووەتەوە پێیان ڕاگەیاندووە کە " PKK " فەرمانی کوشتنی ئەویان دەرکردووە .
گۆچڵوو ووتی : لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنێک لە دژی هیزەکانی " PKK " لە ئانکارا و شارەکانی کوردستان دا لە سەر لێپرسینەوەی دەست بەسەرکراوان و ئەو بەڵگانەی کە بەدەستیان هێناوە ئاشکرا کراوە کە " PKK " فەرمانی ڕاستەوخۆ کوشتنی منی دەرکردووە لە ناو ئەو بەلگانەدا ناسنامەی کەسێک کە دەیەوێت من بکوژێت ئاشکرایە و بەڵام ئەو کەسە هەتاکوو ئێستا دەست بەسەر نەکراوە و هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بەدوایدا دەگەڕێن .
ئیبراهیم گۆچڵوو نزیکەی ٥٠ ساڵە کە کاری سیاسی دەکات و زۆر جاریش ڕەخنەی تووندی لە " PKK " گرتووە . هەر لە بەر ئەم هۆکارە " PKK " ٢ جار سۆز و بڕیاری کوشتنی ئەوی دەرکردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە