ئیتاڵیا بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ووزەی ڕووسیا، لەگەڵ ئەم ووڵاتە گرێبەست واژوو دەکات

پەیامی کورد    ...   ئیتاڵیا بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ووزەی ڕووسیا، لەگەڵ ئەم ووڵاتە گرێبەست واژوو دەکات

 ئیتاڵیا بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی ووزەی ڕووسیا، لەگەڵ ئەلجەزیرە گرێبەست واژوو دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دوو سەرچاوەی هەواڵی ڕایانگەیاند که ماریۆ دراگی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئەلجەزیرەی کرد تاکوو گرێبەستێک لە نێوان دوو ووڵات بەمەبەستی زیادکردنی هاوردەی گاز ببەستێت، چوونکە ڕۆما پاش هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراین بەشوێنی جێگیرەوە بۆ گازی ڕووسیایە. 

ئیتاڵیا  ٤٠٪ی گازی لە ڕووسیا هاوردە دەکات، پاش هەڵگیرسانی شەڕ بەنیازە وابەستەیی بە گازی ڕووسیا کەم و کەمتر بکاتەوە. 

کۆمپانیای دەوڵەتی نەوت و گازی ئەلجەزیرە (سۆناتراک) هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند که سۆناتراک لەگەڵ کۆمپانیای ووزەی ئێنی لەبارەی چۆنیەتی بەرزکردنەوەی هەناردەکردنی گاز بۆ ئیتاڵیا لە کۆرتمەودا و درێژخایەن گفتوگۆی کردووە. 

سوناتراک ئاماژەی بە وردەکاری گرێبەستەکە نەکردووە. 
 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە