ئیدارەی گشتی ئەمنییەتی ناوخۆیی فەرەنسا کەل و پەلەکانی خۆی دەگوازێتەوە

پەیامی کورد     …    ئیدارەی گشتی ئەمنییەتی ناوخۆیی فەرەنسا کەل و پەلەکانی خۆی دەگوازێتەوە .

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا جەختی کردەوە کە تا شەش ساڵی داهاتوو ، هەموو ئەو بەشانەی کە سەر بە ئیدارەی گشتی ئەمنییەتی ناوخۆیی لە باڵەخانەیەکی نوێ جێگیر دەبێت .

ئێمانۆئێل ماکرۆن دوێنی کە سەردانی شاری نیس ی کردبوو ڕایگەیاند کە داڵدەدانی بنچینەی ئەمنییەتی ناوخۆیی ووڵات لە باڵەخانەی داهاتوو زیاتر لە یەک میلیارد یۆرۆ بوودجەی پێویستە .

ئیدارەی گشتی ئەمنییەتی ناوخۆیی فەڕەنسا کە DGSI  ناویەتی جگە لەم باڵەخانەیە ، ئیدارەیەکی دیکە بە ئەمنییەتی ناوخۆییەوە پەیوەندی هەیە کە DGSI ناوی لێدەنرێت .

ئەمنییەتی ناوخۆیی فەڕەنسا پێشتر خۆی لە دوو ڕێکخراوی لێک جیاوازدا تەشکیل کرابوو بەڵام نیکۆلا سارکۆزی سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەم دوو ڕێكخراوەی لە یەک ڕێکخراودا بەستەوە و تێکەڵیانی کرد و بەم شێوەیە DGSI  درووست بوو . سەرەڕای ئەمە پەرتەوازەیی جۆگرافیایی ئیدارەکان و بەشە جیاوازەکانی ئەم ڕێکخراوە کێشە و گرفتگەلێکی بەدی هێناوە .

بە پێی قسەکانی ئێمانۆئێل ماکرۆن ، هەموو فەرمانبەرانی ئەمنییەتی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠٢٨ دا بۆ ناوەندی نوێی ئەم ئیدارەیە دەگوازرێنەوە . ئەم باڵەخانەیە کە لە ناوەڕاستی شاری پاریس دایە پێشتر سەر بە ڕۆژنامەی " پاریزیەن " بووە بەڵام دەوڵەتی ئەم باڵەخانەیەی کڕیوەتەوە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە