ئیدانەکردنی هێرشی لایەنگرانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ئاشتی پارێز لە لوبنان

پەیامی کورد   ...   ئیدانەکردنی هێرشی لایەنگرانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا بۆ سەر هێزەکانی ئاشتی پارێز لە لوبنان

ئەمریکا بە تووندی هێرشی تووندوتیژانەی لایەنگرانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵای بۆ سەر کاروانێکی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیل)ی لە بەیرووت کە بووە هۆی برینداربوونی چەند كەس لەو هێزانە مەحكووم كرد.

حکوومەتی واشینتۆن بە بەرز نرخاندنی كاردانەوەی خێرای سوپای لوبنان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تووندوتیژییەکان، داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کرد بە زووترین کات ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستنیشان بکەن و سزایان بدەن.

شەوی هەینی لایەنگرانی حیزبۆڵڵا، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانییان لە دژی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاران – بەیرووت، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی بەیرووت هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی یونیفیل و ئارۆڵدۆ لازارۆ، جێگری نوێنەری یونیفیل لە لوبنان بریندار بوو.
 


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە