ئیزنی تێپەڕ بوونی فڕینگەلی تیجاری ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان دەرکرا
پەیامی کورد ... ئیزنی تێپەڕ بوونی فڕینگەلی تیجاری ئیسرائیل لە سنووری ئاسمانی عەرەبستان دەرکرا . یەکەمین فڕینی تیجاری ئیسرائیل بۆ ووڵاتی ئیمارات ئەنجام دەدرێت .
بەرپرسێکی پلە باڵای دەوڵتی ترامپ ڕایگەیاند : عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی دەربڕیوە کە فڕۆکەگەلی ئیسرائیلی لە سەر سنووری ئاسمانی ئەم ووڵاتەوە بەرەو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کەڵک وەربگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشنەر ، بێرکویتز و برایان هۆک هەندێک دوای گەیشتنیان بۆ ووڵاتی عەرەبستان بۆ ووتووێژ ، ئەم بابەتەیان خستووەتە ڕوو .
ئەم بەرپرسە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : ئێمە توانیمان دەربارەی ئەم بابەتە هەر دوو لایەنەکە ئاشت بکەینەوە .
ئەم ڕێکەوتننامەیە تەنیا چەند کاتژمێر دوای داڕێشتنی بەرنامەی یەکەمین فڕینی تیجاری ئیسرائیل بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شیشەممە ئەنجام درا .
فڕینگەلی ڕاستەوخۆ بەشێک لە مامەڵەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانە کە ئیسرائیل ئەمساڵ لەگەڵ ئیمارات ، بەحرەین و سوودان واژوویان کردووە .
ئەم بەرپرسە ووتی : ئەم ڕێکەوتنە کێشەگەلی سەر بە گواستنەوە و هێنان و بردنی خەڵکی ئیسرائیل بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین چارەسەر دەکات .
کۆشنەر و تیمەکەی ئەو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها ئەمیری کووەیت چاوپێکەوتنیان دەبێت .
یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەفەرە بۆ هاندانی ووڵاتانای شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارسە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆوەکانی سێ ساڵەی قەتەرە
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە