ئیزن بە ئەمریکا نەدەن کەرەکەی لە پردەکە بپەڕێتەوە

پەیامی کورد   ...  ئیزن بە ئەمریکا نەدەن کەرەکەی لە پردەکە بپەڕێتەوە

حسێن شەریعەت مەداری ڕایگەیاند : تیمی ئەتۆمی ووڵاتەکەمان بە زیرەکی و توانمەندییەوە بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی ئێران بەدواداچوونی بۆ دەکەن و ئەگەر بێت و وولامەکەی ئەمریکا دەستەبەرکاری بیروبۆچوون و داواکارییە یاساییەکانی ووڵاتەکەمان نەبێت ئەوە ئێمەش پێ ڕازی نابین و بە بێ شک و بە پێچەوانەی پێشووترەکان بە ئەمریکا ئیزن نادەن کەرەکەیان لە پردەکە بپەڕێتەوە و پێمان پێبکەنن .

بەرجام بۆ ئەمریکا سەنەدێکی زێڕین ە و بۆ ووڵاتەکەمان ڕێکەوتنێکی مەترسیدار و زەرەر و زیانی تەواو بووە ، ئایا پێداگری ئەمریکا بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام ، نیشانەی گرینگی حەیاتی بەرجام بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نییە ؟

بەرپرسانی لێکۆڵینەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، قورسترین و بەرفراوانترین سیستەمی لێکۆڵینەوەیە کە ئاژانسەکە لە جیهان دەیسەپێنێت بە ووتەی دوکتۆر ئیسلامی سەرۆکی دەزگای ووزەی ئەتۆمی " پیشەسازی ئەتۆمی ئێران کەمتر لە ٢٪ لە ئاستی ئەتۆمی جیهانی لە بەردەست دایە بەڵام ٢٥٪ لە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی لە ئێران ئەنجام دراوە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە