ئیسرائیل ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی لە باڵیۆزخانەکانی دەباتە سەرەوە

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی لە باڵیۆزخانەکانی دەباتە سەرەوە

لە دوای ڕووداوی تەقینەوە لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی نۆ پایتەختی هێند ، کابینەی ئەم ووڵاتە ئاستی هۆشداری ئەمنییەتی لە باڵیۆزخانەکانی خۆی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان زیاتر کرد و ڕێکارگەلی تووندی ئەمنییەتی لەو شوێنانەدا قورستر و تووندتر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : ئەم بڕیارە دوای ئەو هەلسەنگاندنانەی لە سەر بە دوور نەزانینی دەست هەبوونی گرووپگەلی سەر بە ئێران لە پشت تەقینەوەکە لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دێهلی گیراوەتە بەر

ئەم کەناڵە ئیسرائیل یە هەروەها ڕایگەیاند کە نامەیەک لە نزیکی شوێنی تەقینەوەکە دۆزراوەتەوە کە هەڵگری تاوانبارکردنی ئیسرائیلی یەکانە لەوەی کە ئیسرائیل دەستی لە تێرۆرکردنی کەسایەتییە ئیرانییەکاندا هەبووە .

لە لایەکی دیکەوە " ڕان مالکا " باڵیۆزی ئیسرائیل لە هێند دوێنی شەممە بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسەوی ڕاگەیاندووە کە دێهلی پێش تەقینەوەی بۆمب لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل ، خرابووە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە