ئیسرائیل : ئامانجی ئێمە بە ئەتۆمی نەبوونی ئێرانە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : ئامانجی ئێمە بە ئەتۆمی نەبوونی ئێرانە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئامانجێکی دیار و ڕوونی هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئێران نەتوانێ توانمەندیئەتۆمی هەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتز ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ووتووێژیکی تایبەت دا لەگەڵ کەناڵی میسڕی الغد ڕایگەیاند : ئیسرائیل ئیسرائیل ئامانجێکی دیار و ڕوونی هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئێران نەتوانێ توانمەندیئەتۆمی هەبێت و ئەمە نە تەنیا بە قازانجی ئیسرائیل ە ، بەڵکوو یەکەمین و گرینگترین قازانجی جیهانی و ناوچەیی ش دەبیت .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ، گانتز لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ شتێک یان لە دژی خەڵکی ئێران ناوێت و ووتی : ئیسرائیل و تەشکیلاتی سەربازی و نیزامی ئەوان لە ئەگەری پێویست دا ، بژاردەی دژ بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ی لە بەرچاوە .
ئەو هەروەها ووتاری سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل ی دووبارە کردەوە و ووتی : ئێران ی ئەتۆمی دەبێتە هۆی درووستبوونی ڕکابەری چەک و تەقەمەنی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە