ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی كوژرانی سەرکردەکانی حەماس لە غەززەی بە هێرشی قورس دەست پێكرد
پەیامی کورد ... ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی كوژرانی سەرکردەکانی حەماس لە غەززەی بە هێرشی قورس دەست پێكرد
ئیسرائیل هێرشە بەرفراوانەکانی دژی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکردووەتەوە و ئۆپراسیۆنەکانی بە مەبەستی كوشتنی سەرکردەكانی دیكەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستپێكردووە..
لە کاتی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردوودا، چەند كەسی دیاری ئەو گرووپە، لەوانە مەحموود ئەبووتفا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی، بەهجەت ئەبووسوڵتان، بەڕێوبەری گشتی ئاسایش و پاراستن، ئەبووعوبەیدە ئەلجاماسی، سەرکردەیەکی دیاری مەکتەبی سیاسی حەماس و عیسام ئەلدالیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی گرووپەی كردووەتە ئامانج.
نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرمانی تووند بۆ سوپای ئەو ووڵاتە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حەماس لە غەززە دەرچووە.
هەروەها ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە تووندی ئۆپراسیۆنەکە ڕایگەیاند: دەروازەکانی دۆزەخ کراونەتەوە و ئەم هێرشانە ناوەستن تا ئەو کاتەی بارمتەکان ئازاد نەکرێن.
ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە