ئیسرائیل باڵیۆزخانەکەی خۆی بە فەرمی لە ئیمارات کردەوە

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل باڵیۆزخانەکەی خۆی بە فەرمی لە ئیمارات کردەوە .

ئیسرائیل ئەمڕۆ دووسەممە بە فەرمی باڵیۆزخانەکەی خۆی لە ئیمارات کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گویرەی بەیاننامەی عەرەبی زمانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ، ئەم باڵیۆزخانەیە لە ئیمارات لە ڕاستای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لایەن لە هەموو ئاستەکان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات کۆمیتەگەلی ئابووری بەشگەلی تایبەت و ناحکوومی ، پانتایی بوارگەلی زانستی ، میدیا و باقی بەشەکانی دیکە هەنگاو دەنێت .

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، تا کاتێک کە ئەم باڵیۆزخانەیە مەقەڕرێکی هەمیشەیی دەدۆزێتەوە لە نووسینگەی کاتی خۆیدا کە لە ڕۆژانی داهاتوو دەکرێتەوە چالاکی دەکات .

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە کە ئەمە هەنگاوێکی دیکەیە لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات کە لە ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ دا واژوو کرا و لە کۆی گشتی ئەو ڕێکەوتننامانەیە کە لەو کاتەدا واژوو کراون .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە