ئیسرائیل باڵیۆزی ڕووسیا بانگهێشت دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل باڵیۆزی ڕووسیا بانگهێشت دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵیۆزی ڕووسیا لە دوای ووتووێژێکی دا لە دژی حکوومەتی ئیسرائیل بانگهێشت کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک بانگهێشت کردنی باڵیۆزی مۆسکۆ لە تەلئەڤیڤ لە دوای ئەوە هاتوەتە ئاراوە کە ئەو لە ووتووێژێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جارۆزاڵم پۆست ، ئیسرائیل بە هۆکاری نائەمنی ناوچەکە ناوبردووە و ووتوویەتی کە بە پێچەوانەی قسەکانی ئێران هۆکاری ناسەقامگیری و نائەمنی نییە .
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ڕووسیا بە نیازە هەندێک ڕوونکردنەوە سەبارەت بە قسەکانی بدات و بڵێت کە بەشێک لە قسەکانی بە ڕوونی نەگوازراوەتەوە .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە