ئیسرائیل بنکە و پایەگاکانی سەر بە ئێرانی بۆمباران کرد

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل بنکە و پایەگاکانی سەر بە ئێرانی بۆمباران کرد

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : مووشەکگەلی ئیسرائیلی بنکە و پایەگاکانی سەر بە میلیشیا سەربازییەکانی ئێرانی لە ناوچەی " برزە و جمریا " لە ناوەندی دیمەشق کە ناوەندی بەرهەم هێنانی چەکی ئەم میلیشیا سەربازییانە بووە کردووەتە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا " سانا " بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی هێرشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەم ووڵاتە مووشەکگەلی ئیسرائیلی لە سەر ئاسمانی دیمەشق ەوە کردووەتە ئامانج .

سەرچاوەیەکی سەربازی و نیزامی لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو ووڵاتەوە بڵاو کراوەتەوە ووتوویەتی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لای " باشووری ڕۆژهەڵاتی بەیرووت ەوە ئەنجام دراوە و هەندێک لە ناوچەکانی نزیکی شاری دیمەشقی کردووەتە ئامانج

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٢٠ی ئۆگۆست ٤ کرێکار لەوانەش کەسێکی ئێرانی ، یەکێکی عێراقی و دوو هاووڵاتی سووری کە لەگەڵ میلیشیا سەربازییەکانی حێزبۆڵلای لۆبنان کاریان دەکرد لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەنباری تەقەمەنی و کۆبوونەوەکانی حێزبۆڵڵا لە ناوچەی قارە لە نزیکی سنووری سووریا لەگەڵ لۆبنان کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە