ئیسرائیل بوودجەیەکی ١.٥ میلیارد دۆلاری بۆ ‌هێرش کردن بۆ سەر ئێران پەسەند دەکات

پەیامی کورد   ...     ئیسرائیل بوودجەیەکی ١.٥ میلیارد دۆلاری بۆ ‌هێرش کردن بۆ سەر ئێران پەسەند دەکات

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند کە پەرلەمان ئیسرائیل بە تەرخان کردنی بوودجەیەکی ١.٥ میلیارد دۆلاری بۆ ئەرتەشی ووڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمی و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە . ئەم بوودجە ١.٥ میلیارد دۆلارییە بریتییە لە بڕێک زیاتر لە ٩٣٠ هەزار دۆلار لە بوودجەی ئێستا و ٦٢٠ هەزار دۆلار لە بوودجە داهاتووی دەوڵەتی ئیسرائیل ە کە بڕیار وایە لە نۆڤەمبەر بە شیوەیەکی ڕەسمی پەسەند بکرێت .

ئاڤیۆ کۆخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل کە لە مانگی سێپتەمبەر لەگەڵ پێگەی میدیایی والا نیووز ووتووێژی دەکرد لەمبارەیەوە ڕایگەیاندبوو ئیسرائیل ئامادەکاریگەلی پێویستی بۆ هەنگاو نان لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران خێراتر کردووە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە