ئیسرائیل بوودجەی زیاتر بۆ هێرشکردن بۆ سەر ڕێژیمی ئێران تەرخان دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل بوودجەی زیاتر بۆ هێرشکردن بۆ سەر ڕێژیمی ئێران تەرخان دەکات
"ئاڤیۆ کۆخاوی" سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەو ووڵاته بەلانیکەم گەیاندنی هەژموونی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەیە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا بە ماڵپەڕی ئیسرائیلی "والا"ی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، "ئۆرشەلیم" ڕێژەی بوودجەی تەرخانکراوی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زانیاری لە ئێران بەرز کردووەتەوە.
ناوبراو وتوویەتی ئەو هەوڵانە بە شارەزایانی "شەڕی نێوان شەڕەکان" پەیوەندی هەیە،کە یەکێک لە بەشەکان تەرخان کراوە بۆ چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریا.
سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتشی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، کە تەنیا ئامانجمان ڕێژیمی ئێران نییە، بەڵکوو چەندین ئامانجمان هەیە و ئەو هێرشانە هەتا ڕادەیەک ئاکامێکی باشیان هەبووە ئەگەرچی بێ ئیرادیش نەبوونه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە