ئیسرائیل بۆ بەرگری و بەهێزکردنی سیستەمی ئاسمانی لەم شوێنە ئامادەکاری دەکات

پەیامی کورد      ...   ئیسرائیل بۆ بەرگری و بەهێزکردنی سیستەمی ئاسمانی لەم شوێنە ئامادەکاری دەکات .

ئیسرائیل بۆ پێشگیری لە دەزکردنی ئێران خەریکی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆیەتی لە سنووەکانی لەگەڵ سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هائارتس لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە : بە پێی هەژموونی مووشەکی ئێران لە سنووری لەگەڵ ئیسرائیل دا نووسیویەتی : ڕژیمی ئێران هەوڵ دەدات سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی زەوین بە ئاسمانی خۆی بۆ درووستکردنی کێشە و گرفت لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دا لە دژی پێگە و مۆڵگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئەوان ، لە ووڵاتانی سووریا ، لۆبنان ، عێراق و هەروەها باقی خاڵگەلی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست جێگیر بکات .

بە پێی ڕاپۆرتەکەی هائارتس لە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان کە ڕێکخراوی بەرگری ئیسرائیل لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ڕادەستی یاسادانەران یان کردووە هاتووە کە ڕێکخراوەکانی بەرگری ئاسمانی درووستکراوی ئێران هاوکاری ڕژیمی سووریای کردووە تاکوو توانمەندییەکانی خۆی لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دا بباتە سەرەوە .

بە ووتەی سەرچاوەگەلی بەرگری ئیسرائیلی ، سوورییەکان سەرکەتوو بوونە ماوەی ووڵامدانەوەی خۆیان بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل کەم بکەنەوە و تواناییەکانی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکشکانی مووشەک گەلی هاوێشتراو لە ئیسرائیل ەوە بەرەو سووریا زیاتر بکەن .

بەرپرسانی ئیسرائیلی هەروەها دەربارەی زیادبوونی کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی ئێرانی لە لایەن حەماس ، حێزبۆڵلا و کەسانی دیکەوە لە دژی ئیسرائیل هۆشداری یان داوە و ووتوویانە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەنگاربوونەوە لەگەل ئەم جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە سەرەکیترین کارەکانی خۆی داناوە .

هەر لەم ڕاستایەدا ئەرتەشی ئیسرائیل داوای لە کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەری کەل و پەلی بەرگری کردووە تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ‌هەڕەشەی مووشەکی ڕژیمی ئێران سیستەمێکی بەرگری مووشەکی لەیزەری بەرهەم بهێنن .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە