ئیسرائیل بە خێرایی و بەپەلە ئامادەکاری بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات
پەیامی کورد ... ئیسرائیل بە خێرایی و بەپەلە ئامادەکاری بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئاڤیۆ کووخاوی ، سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەنگاوەکانی ئێران بە خێرایی لە حاڵی ئامادەباشی یە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران .
کووخاوی لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ووتی : هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتە توانایی خۆی بۆ ئامادەیی لە ڕاستای ئەنجامی ئۆپراسیۆنگەلی بەپەلە و لەناکاو لە دژی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران زیاتر دەکات .
ئەو لەمبارەیەوە جەختی کردەوە ، ئیسرائیل بە خێراییەکی بەرزەوە لە حاڵی ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی " بەرپرسیاریگەلی ئاسمانی " شەڕ لە نێوان شەڕەکان ئۆپراسیۆن لە بازنەی دووهەم و هەنگاو لە ناو ئێران دەبێت .
سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل هەواڵیدا کە هێرشی هێزەکانی ئاسمانی ئەم ووڵاتە ، " کاریگەرییەکی بەرچاوی " لە پێشگرتن لە جێگیرکردنی هێزەکانی ئێران لە سووریا هەبووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە حیزبۆڵلا لە ناوچەکانی باشوور لە بەرزاییەکانی جەولان دوور بمێنێت .
بە ووتەی کووخاوی ، ئامانجی هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتە لە " شەڕی دواتر " ئەمەیە کە هێزی ڕووخێنەری خۆی زیاتر بکات .
لە جەرەیانی ئەم مەراسیمە ، تۆمەر بار جێگرەوەی ئامیکام نۆرکین ، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەبێت .
بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە ، ئەرتەشی ئیسرائیل بە زوویی مۆدێڕنیزە بە هەژمارێکی زۆر زیاتر و بەرچاو لە تەقەمەنی ڕێک و پێک و هیدایەت کراو دەبێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە